بۆردی بێئایینانی جیهان
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئێران، عێراق، تورکیا، سووریا، میسر، ئوردون، ئەفگانستان

پرسیارە باوەکانی موسڵمانان

• ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ بۆ خوێنەری ئەم لاپەڕەیە

• موسڵمانان ڕاهاتوون ئەم پرسیارانەی خوارەوە بکەن، چەندینجار وەڵامیان دراوەتەوە، بەڵام بەردەوام دووبارە و سەدبارەی دەکەنەوە، چونکە ناخوێننەوە ت ابۆیان ئاشکرا ببێت وەڵام دراونەتەوە.

• لێرەدا بەشی زۆری پرسیارەکان دانراون، ئەگەر پێتوایە پرسیاری تر هەیە، تکایە بینوسە و بۆمان بنێرە با لە ڕیزەکەدا دایبنیین

• هەروەها وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانەش ئاسانن، بەڵام ماڵپەڕ کتێب نییە تا بە وردییەوە وەڵام بدرێنەوە، بەڵکو بە کورتی وەڵام بدرێنەوە

• تۆی بەڕێزیش دەتوانیت بەشداری بکەیت بە دوو شێوەیە: یەکیان پرسیارە باوەکانی دیکەی موسڵمانانمان بۆ بنێرە و ئەگەر بۆت گونجاو بوو هەر خۆشت وەڵامەکەی بنوسە، کورت بێت یان درێژ گرنگ نییە، یاخود یەکێک یان زیاتر لە پرسیارەکان هەڵبژێرەو بۆچوونی خۆت بنوسە، دواتر لە بەشی خوارەوە لینکی (پەیوەندیمان پێوە بکە) هەڵبژێرەو بۆمان بنێرە با لێرەدا بڵاوی بکەینەوە.

• ئەگەر ناتەوێت ناوی خۆت لەگەڵ نوسینەکەتدا بڵاو ببێتەوە، تکایە ئاگادارمان بکە

• ..............پرسیارە باوەکانی موسڵمانی کورد..........

• یەکەم: بۆچی سوکایەتی بە ئیسلام دەکەن؟

• دووەم: بۆچی دژایەتی ئیسلام دەکەن و زۆرترین ڕەخنەتان ئاراستەی ئیسلامە و باسی ئایینەکانی تر ناکەن؟

• سێیەم: هیتلەر و ستالین بە ملیۆنان کەسیان کوشتووە، لە مێژووی ئیسلامدا نزیکەی چەند هەزارێک کوژراون، بەڵام لە جەنگی جیهانی دووەمدا ملیۆنەها کەس کوژراون. ئایا چاوتان ئەو هەموو ناعەدالەتییە نابینێت کە لە جیهاندا روویانداوە؟

• چوارەم: قابیلە ملیارو نیوێک موسڵمان لەسەر هەڵە بن؟ ڕۆژبەڕۆژ ئیسلام لە زیادبووندایە، ڕۆژانە پرۆفیرۆرێکی ئەوروپی و ئەمریکی و زانایەکی جیهانی یان فەیلەسووفێکی ناودار دەبنە موسڵمان.

• پێنجەم: ئێوە عەرەبی نازانن و نازانن قورئان بخوێننەوە و لە ئیسلام تێناگەن

• شەشەم: ئیسلام نەبوایە کەس نەیدەزانی باوک و دایکتان کێیە و پەلاماری خوشک و دایکی خۆتان دەدا

• حەوتەم: ئێوە ناتانەوێت ژنان ئازاد بن، ئێوە دەتانەوێت ژنان بەڕەڵلا بن. ئەگەر ڕاست دەکەن خوشکەکەتان بهێنن بۆ من با لەگەڵی ڕابوێرم

• هەشتەم: ئێوە بۆ پارە و ئیقامە وا دەکەن. ئێوە سوودتان چیی بووە؟ ئەگەر ڕاست دەکەن سێ ڕۆژ گوو مەکەن

• بۆ هەر یەکێک لەم پرسیارانە لاپەڕەیەکی تایبەت تەرخان دەکەین و لە لاپەڕەی یەکەمدا وەک بابەتێکی تایبەت ئاماژەیان بۆ دەکەین.

• خوێنەری بەڕێز: تۆش دەتوانیت بەشداری لە کۆکردنەوەی پرسیار و وەڵامەکانیشیان بکەیت. دەذشتوانیت پرسیارێک یان زیاتر هەڵبژێریت و بۆچوونی خۆت بنوسیت و بۆمان بنێریت

• وەک هەنگاوی سەرەتا و هەر لەم لاپەڕەیەدا بە شێوەیەکی گشتی وەڵام دەدەینەوەو جاوەڕێی بەشداری ئێوەین

• وەڵام

• کەسانێک ئەم پرسیارانە دەکەن کە دەقە سەرەکییەکانی ئیسلامیان نەخوێندوەتەوە، یان شارەزایی وردیان نییە. بڕوامان وایە: ئەگەر موسڵمانان، بە چاوێکی ڕەخنەگرانەوە کتێبە پیرۆزەکانیان بخوێننەوە، هەر خۆیان وەڵامی پرسیارەکانیش دەدەنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەمەی خوارەوە وەڵامی کورتی ئێمەیە:.

• سەرەتا پێویستە بڵێین: بە گریمانەیەکی زۆرەوە لە 99،99٪ ی موسڵمانان قورئان و حەدیس و سەرچاوە ئیسلامییەکانی خۆیان نەخوێندوەتەوە، بەڵکو گوێبیستی ئەو پیاوە ئایینییانە بوون کە لە مزگەوت و گۆڕەپانەکاندا دەقە سەرەکییەکان و مێژووی ئیسلام بە پۆزەتیڤ هەڵدەسەنگێنن.

• بەو هۆیەی لەکۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا ئایینی ئیسلام تێکەڵ بە سیستەمی پەروەردە بووە و منداڵان هەر لەتەمەنی شەش ساڵییەوە تا گەورەبوونیان گوێبیستی گوتاری ئیسلام دەبن، کاریگەری فکری و دەروونییان کردووەتە دروست کردووە و بە ئاسانی ڕەخنە قبوڵ ناکەن و بە سوکایەتی دەزانن.

• لە پرۆگرامەکانی خوێندنی کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا تەنیا یەک ئایین دەخوێندرێت ئەویش ئایینی ئیسلامە و خوێندنی ئایینەکانی دیکە قبوڵ نەکراوە. نەخوێندنی زانستەکان و نەبوونی سەرچاوەی زانستی لەسەر ئایینەکانی تر. ئەو وانانەی لە قوتابخانەکاندا دەخوێندرێن و ئەو ڕوونکردنەوە و باسانەی کە مامۆستاکانیان دەیگەیەنن، کاریگەری لەسەر منداڵان دروست دەکەن و دەبنە بەشێک لە ڕەوشتی ژیانیان؛ ئەنجام بەوە گەیشتووە کە موسڵمانان بگەنە ئەو باوەڕەی تەنیا ئیسلام ڕاستە و بە چاوێکی کەم دەڕواننە ئایینەکانی تر. کاتێک کە هەموو ژیانیان بە خوێندنی ئایینی ئیسلام بەسەر دەبەن، ئاساییە کە بیرکردنەوە و ڕەوشتی مامۆستاو ئایینپەروەرانی دەوروبەریان ببنە بەشێک لە بیرکردنەوە و ڕەوشتیان..

• لە هەر شوێنێک و لەهەر کاتێکدا، هەر کەسێک پێچەوانەی ئیسلام ڕای خۆی دەرببڕێت، یان ڕەخنەیەک بنوسێت، یان توێژینەوەیەک بڵاوبکاتەوە و لەگەڵ ئەو بیروباوەری موسڵماناندا نەگونجێن، دژی دەوەستنەوە و بە سیخوڕی ولاتانی ڕۆژئاوا و کافر تۆمەتباری دەکەن، یان وا لێکدەدەنەوە کە نووسەرەکە لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکانی جیهاندا دژی ئیسلام پیلانیان کێشاوە و ئامادەن بە خوێنی خۆیان بەرگری لە ئیسلام بکەن، کە زۆرجار بە سوکایەتی و دەربەدەرکردن و هەڕەشەی کوشتنی ڕەخنەگر دەستی پێکردووەو هەندێکجاریش بە کوشتن و تیرۆر و تەقاندنەوە کۆتایی پێهاتووە.

• ئەوانەی ڕەخنە لە ئیسلام دەگرن، تەنیا بێئایینەکان نین بەڵکو ئاییندارەکانیش ڕەخنە دەگرن، لەوانە باوەڕدارانی بوودی، باوەڕیان بە ئایینەکەیان هەیە بەڵام باوەڕیان بە (خودا، خالق) نییە. باوەڕدارانی مەسیحیش، باوەڕیان بە خالق و پەیام و پەیامبەر هەیە کەچی ڕەخنەگری ئایینن. هەیە باوەڕی بە بوونی خالق هەیە بەڵام باوەڕی بە ئایینەکان نییە و ڕەخنەش لە ئیسلام دەگرێت. باوەڕبوون بە جیهانی میتایزیک دەبێت بە چوار گروپەوە:

• گروپی یەکەم: باوەڕیان بە خالق و پەیام و پەیامبەر هەیە.

• گروپی دووەم: باوەڕیان بە خالق هەیە بەڵام باوەڕیان بە پەیام و پەیامبەر نییە.

• گروپی سێیەم: باوەڕیان بە خالق و پەیام و پەیامبەر نییە.

• گروپی چوارەم: نازانن و یەکلا نەبوونەتەوە، واتە دڵنیا نین کە خالق و پەیامەکان هەن یان نین.

• ئێمەش وەک هەر چینوتوێژێکی تر بەشێکین لەبەرهەمی ئەم ژینگەیە و باوەڕمان خالق و پەیام و پەیامبەر نییە. وەک چۆن ئیسلام ڕەخنە لە هەموو ئایینەکانی دیکە دەگرێت و هەر خۆی بە ڕاست دەزانێت، ئێمەش خۆمان بە ئازاد دەزانین و بۆچوونمان بە ڕاست دەزانین و بە پێی توانا ڕەخنەدەگرین، باوەڕی تەواومان بە ئازادیی ڕادەربڕین هەیە چونکە مافێکی سروشتی و هەرە سەرەتایی مرۆڤە.

• (1): ئایا ڕەخنەگران سوکایەتی بە ئیسلام دەکەن؟

• لە ڕابردوودا و لە ئێستاشدا ئێمە سوکایەتیمان بە هیچ ئایینێک نەکردووەو ئارەزووش دەکەین سوکایەتی پێ نەکرێت. ئێمە ڕەخنە دەگرین نەک سوکایەتی، بەڵگەی زانستی دەخەینەڕوو، سەرچاوەکانمان خودی دەقە سەرەکییەکانی قورئان و سوننەیە. ئەوانەی جیاوازی لە نێوان ڕەخنە و سوکایەتیدا ناکەن، زۆر ئاسانە: دەتوانن بخوێننەوە، ئەگەر ناخوێننەوە، خۆیان بەرپرسیارن:

• ئەوانەی سوکایەتی دەکەن خودی موسڵمانانن! ڕۆژانە (17) جار لە نوێژکردنیاندا سوکایەتی بە مەسیحی و جوو دەکەن. (سورەتی الفاتحة 7) چەندین ئایەت سوکایەتی بە ناموسڵمانان دەکەن (الجمعة 5، الأعراف 176، الأعراف 179، القلم 10-13) دەیان ئایەتی تر و دەیان حەدیسی سەحیحیش هەن. :

• بۆچوونمانوایە: ئایین و ئایینداری بابەتێکی تایبەتی و میتافیزیکییە، پەیوەندییەکی تایبەتە لە نێوان تاک و ئەو خالقەی کە باوەڕی پێهێناوە. باوەڕداری مافی هەموو کەسێکە و دەبێت ئارەزوومەندانە بێت و لە جێبەجێکردنی ئاکارەکاندا ئازاد و سەلامەت بێت. لە بەندی (18)ی جاڕنامەی گەردوونیی بۆ مافەکانی مرۆڤ نوسراوە:

• ھەموو مرۆڤێک مافی ئازادیی بیرکردنەوە، ویژدان، ئایین، گۆڕینی ئایین، گۆڕینی باوەڕ، دەربڕین و ڕەخنە، هەیە و بە ئاشکرا بێت یان بە نھێنی، لە ڕێی خوێندنەوە، یان پەرستنەوە، یان پەیڕەوی و ڕێز گرتنی ڕێوڕەسمەوە بێت مافیان هەیە.

• ئێمە باوەڕی تەواومان بە بەندەکانی جاڕنامەی گەردوونی بۆ مافەکانی مرۆڤ هەیە و جێبەجێی دەکەین و بەرگری لێ دەکەین. ئێمە سوکایەتی ناکەین بەڵکو ڕەخنە دەگرین، داوا دەکەین سوکایەتی لە ڕەخنە جیابکرێتەوە. ئەگەر کەسانێک ڕەخنەش بە سوکایەتی دەزانن و توندوتیژی بەرامبەر بە ڕەخنەگران بەکار دەهێنن، بە گریمانەیەکی زۆرەوە یان ئاستی نەخوێندەواریان دروست نییە، یاخود نەخۆشی دەروونیان هەیە. ئێمە وەک ئەوانە دەیانبینین کە بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە ئالوودە بوون و کاتێک کە پێیان دەگوترێت بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر خراپە یان تاوانە و دەبێت هەرچی زووترە لێی دوور بکەویتەوە، قبوڵی ناکەن و ڕەنگیشە کەسی بەرامبەرەیان بکوژن.

• (2): ئایا ئێمە دژایەتی ئیسلام دەکەین؟

• بەکارهێنانی وشەی (دژایەتی) لە بری (ڕەخنە) نادادپەروەرانەیە، ئێمە ڕەخنەگرین. باوەڕمان بە ڕق و توندوتیژی نییە و بە ئامرازەکانی مەدەنی: (بینین و بیستن و خوێندنەوە) چالاکییەکانمان درێژە پێ دەدەین نەک زەبروزەنگ و توندوتیژی. ئەگەر هەڵوێستێکی ڕەق ڕوویدابێت یان زمانێکی زبر بەکارهێنرابێت، بە دڵنیایەوە لە پەرچەکرداری قسەی شەقام و زمانی زبر و چەواشەکاری و بوختان و هەڵویستی تیژ و خوێناوی موسڵمانان دێتەئاراوە. نە لە رابردووماندا و نە لە ئێستاداو نە لە ئایندەشدا بڕوامان بە توندوتیژی نەبووەو ناشبێت. هەموو ئایینەکان وەک یەک لە ئێمەوە دوورن و وەک هەر بابەتێکی تر جێی ڕەخنەن.

• بڕوامانوایە ئەگەر ڕەخنەکانمان بەڵگەدار و سەرچاوەکانمان زانستی بن، پێویستیمان بە دژایەتی یان سوکایەتی ئایینەکان نییە.

• ئێمەی ڕەخنەگر لەسەر ئایینداری کەسمان نەکوشتووە، تەقینەوەمان نەکردووە، ڕووبەڕووی یاساکانی ئەو وڵاتانەش نەبوینەتەوە کە باوەڕیان بە مافەکانی مرۆڤ هەیە. لە بەندی (19) جاڕنامەی گەردوونیی بۆ مافەکانی مرۆڤ نوسراوە: (ھەموو مرۆڤێک مافی ئازادیی بیروڕا و ئازادیی دەربڕینی ھەیە). جا ئەگەر کەسێک ڕەخنە بە سوکایەتی بزانیت ئەوە کێشەی خۆیەتی و داوای لێدەکەین دوو کتێبی مەعریفی بخوێنێتەوە.

• (3): بۆچی باسی ئایینەکانی تر ناکەین؟

• ئێمە لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا دەژین و زۆرترین کێشەش لە ئیسلامەوە رووبەڕوومان بۆتەوە. موسڵمانان زۆرترین مۆڕە و هەڕەشە و ئازار و ناڕەحەتی و کوشتن و سوکایەتیان بە مرۆڤ کردووە، سوکایەتی بە ژنان دەکەن و دەیانکوژن، تیرۆر و تەقینەوە لە نزیکمانەوە دەبینین، هیچ ئایینێکی دیکە ئەم تاوانانەی نەکردووەو تەنیا ئایینی ئیسلام لێیان بەرپرسیارە. ناڵێین نییە، بەڵام لە کۆمەڵگە ئیسلامییەکاندا زۆرینەی ڕەهایە. هەروەها لەو کۆمەڵگەیانەش کە ئایینی دیکەیان هەیە، ڕەخنەگران لەویش هەن و ئایینەکانیان ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند کردۆتەوە.

• سەرباری ئەوەی مرۆڤ ئازادە کە لە چ بوارێکدا خوێندن و توێژینەوەکانی خۆی تایبەت دەکات، هەروەها کەس ناچار نییە کە لە پێناوی دڵڕاگرتنی کەسانی تردا چالاکی بکات، بەڵام دەربارەی ئایینەکانی دیکە توانیومانە لە فۆرمی کتێبدا کۆمەڵێک نوسین و توێژینەوە و بۆچوون و بەراورد و ڕەخنەمان دەربارەی ئایینەکانی غەیرە ئیسلامی هەبێت، کتێبەکانمان چاپ و بڵاو کردۆتەوە، لەوانە: ئایینی مەسیحی، ئایینی هیندۆسی، ئایینی بوودی، ئایینی جەینی.

• (4): بۆچی زۆرترین ڕەخنەتان ئاراستەی ئیسلامە؟

• پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکە بدەینەوە پێویستە بەندی (18 و 20)ی جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤدا بخوێنینەوە کە نوسراوە: ھەموو مرۆڤێک ئازادە لە هەڵبژاردنی ئایین، ئازادە لە گۆڕینی ئایین و باوەڕ، نابێت ھیچ مرۆڤێک ناچار بکرێت.

• کەواتە: نابێت ئایین بە زۆر بسەپێنرێت، ئایینداران مافیان نییە بە ترسناندن و هەڕەشە و تۆقین و کوشتن یان زۆرەملێ کەسانی دیکە ناچار بکەن باوەڕ بە ئایینەکەیان بکەن. بەڵام: ئێمە پێچەوانەی ئەمە لە ئیسلامدا دەبینین.

• یەکەم: ئێمە لەناو کۆمەڵگەیەکدا دەژین کە زۆرینەی ڕەهای موسڵمانن، یاساکانی ئیسلام بوونەتە سەرچاوەی سەرەکی لە دەستووری وڵاتەکەماندا و کێشەی زۆری فکری، کۆمەڵایەتی، زانستی و یاسایی دروست کردووە. ئایینەکانی تر لە ئێمەوە دورن و کاریگەرییان نییە و کێشەیان بۆ کۆمەڵگەکەمان دروست نەکردووە.

• دووەم: یاساکانی ئیسلام، لە هەموو ئایینەکانی تر زیاتر و توندتر و خوێناوی تر لە کۆمەڵگەکەماندا بنەی هەیە. شەریعەتەکانی لەگەڵ بەندەکانی مافی مرۆڤدا ناگونجێن و دژایەتیشیان دەکات و توندوتیژی بەکار دەهێنێت، لەنێو هەموو ئایینەکانی تردا ئیسلام زۆرترین ڕق و کینە و توندوتیژی خوێناوییان بەرهەم هێناوە، بۆ نموونە:

• دەربارەی سەپاندنی زۆرەملیی باوەڕی ئایینی ئیسلام بەسەر خەڵکیدا، لە قورئان و حەدیسە سەحیحەکاندا نوسراوە:

• قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَلَا يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ وَلَا يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حَتَّىٰ يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَن يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ. التوبة 29

• واتە: (کوشتاری هەموو ئەوانە بکەن کە باوەڕیان بە ئەڵڵاو ڕۆژی دوایی نییە، ئەوانەش حەرام ناکەن کە ئەڵڵاو پەیامبەرەکەی حەرامیان کردووە، ئەوانەش کە ئایینی تریان هەیە (وەک کجوو، مەسیحی، هیندۆسی، بوودی، ئەوانی تر) دەبێت شوێنی ئەم ئایینە ڕاستە بکەون، ئەگەر نا دەبێت بە ملی شۆڕ و زەلیلییەوە سەرانە (جزییە) بدەن.) (فەرمانم پێکراوە شەڕی هەموو کەسێک بکەم ت ائەوکاتەی کە باوەڕ بە ئیسلام دەهێنیت و دەڵێت سایەتی دەدەم کە هیچ خودایەک نییە تەنیا ئەڵڵا هەیە، وە موحەمەمەدیش پەیامبەری ئەڵلایە، نوێژیش بکەن و زەکاتیش بدەن).

• هەروەها نوسراوە: فَإِذَا انسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ ۚ فَإِن تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ. التوبة 5

• واتە: هەرکاتێک مانگە حەرامکراوەکان تەواو بوون، لەهەر شوێنێک فرەخوداییەکانتان بینی بیانکوژن، بە دیلی بیانگرن، گەمارۆیان بدەن، بە هەموو جۆر و شێوازێک بۆسەیان بۆ دابنێن، بەڵام ئەگەر تەوبەیان کرد و نوێژیان بەست و زەکاتیان دا، وازیان لێبهێنن چونکە ئەڵڵا بە بەزەیی و میهرەبانە.

• لە قورئاندا تیرۆر و کوشتن یاسایە و لە سورەتی (الانفال 60) ڕێگەی پێدراوە، بەڵکو ئەرکی موسڵمانانە تیرۆر جێبەجێ بکەن.

• دەربارەی هەڵگەڕانەوە لە ئیسلام (مرتد) لە قورئاندا نوسراوە:

• إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ. (ال عمران 19) وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ. (ال عمران 85) وقال رسول الله: مَن بدَّل دينَه فاقتُلوه. صحيح البخاري 3017

• واتە: ئایین لەلای ئەڵڵا تەنیا ئیسلامە، هەرکەس شوێنکەوتەی هەر ئایینێکی تر ببێت لێی قبوڵ ناکرێت. هەر کەسێک لە ئایینەکەی هەڵگەڕایەوە بیکوژن.

• هەروەها لە قورئاندا نوسراوە: (وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ (المائدة 44) فَإِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ. (محمد 4)

• واتە: هەر کەسێک بە یاساکانی ئیسلام حوکم نەکات کافرە. جا ئەگەر بە کافرەکان گەیشتن سەریان ببڕن.

• دەربارەی مافەکانی ژنان

• لە قورئاندا نوسراوە: الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّهُ وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا. (النساء 34) وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ. (البقرة 228)

• واتە: پیاوان سه‌رپه‌رشتیار و ڕاستەکەرەوەی ژنانن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئەو ڕێزەوەیە کە ئەڵڵا داویه‌تی به‌ پیاوان به‌سه‌ر ژندا چونکە پیاوان خه‌رجی ده‌که‌ن، ژنانی باشیش ئەوانەن کە دیندارو گوێڕایه‌ڵی مێرده‌کانیانن، نهێنی نێوان خۆیان و مێرده‌کانیان ده‌پارێزن که خوا مافه‌کانی ئه‌وانی پاڕاستووه‌، ئه‌و ژنانە‌ش کە ئێوهی پیاو لێیان ده‌ترسن سه‌رکه‌شی بکه‌ن ئامۆژگاری ترسناکیان بکەن، نێوجێی (سێکس)یان لەگەڵ مەکەن، لێیان بده‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر لەسەرکێشی وازیان هێنا، ئێوەش سته‌میان لێمه‌که‌ن و ڕێگه‌ی تر مه‌گرنه‌به‌ر. پیاوان پلەیەک لەسەرووی ژنانەوەن.

• بەهۆی ئایەتی قورئان (الطلاق ٤) و بەهۆی ڕەفتارەکانی پەیامبەری ئیسلام کە لە تەمەنی (54) ساڵیدا هاوسەرگیری لەگەڵ کچۆڵەکەیەکی (9) ساڵیدا کردووە، دەستدرێژی سێکسی لەسەر کچۆڵەی منداڵ حەڵاڵ کراوە.

• دەربارەی کەنیزە.

• لە قورئاندا نوسراوە: وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ. (النساء 24)

• واتە: هەر ژنێک لە شەڕەکاندا دیل کرا، دەبێتە کەنیزە و بۆ خاوەنەکەی حەڵاڵە کە دەستدرێژی سێکسی بکاتەسەر.

• دەیان و دەیان یاسای لەم جۆرانە لە قورئان و حەدیسە سەحیحەکاندا هەن و کێشەی بۆ تاک و کۆمەڵەکان دروست کردووە، تەنانەت کێشەی لەگەڵ هەموو ئایینەکانی دیکەشدا هەیە.

• لەهەر شوێنێک موسڵمانان دەسەڵاتیان هەبوبێت بێ دوودڵی شەریعەتەکانیان جێبەجێ کردووە، وەک ئەوەی (داعشISIS) خیلافەتی ئەبوبەکری بەغدادی لە عێراق و شام بەرامبەر بە ئێزدییەکان کردیان، وەک کۆمەڵکوژی پیاوەکان، بە کۆیلەکردنی منداڵان، بە کەنیزەکردنی کچان و ژنان، بردنی سامانەکانیان، داگیرکردنی خاکیان.

• چەندین هۆکاری تر هەیە کە بۆچی زۆربەی ڕەخنەکانمان سەبارەت بە ئیسلامن. ئەمانەش لەگەڵ مافەکانی مرۆڤدا ناگونجێن، ئێمە ئەم توندوتیژییانە ڕەت دەکەینەوە و بە توندیش بەرگری لە ئازادی و مافی مرۆڤ دەکەین. ئەگەر موسڵمانێک پێیوایە ئێمە بە هەڵە لە ئیسلام تێگەیشتووین، پێیدەڵێن: زۆر ئاسانە، فەرموو خۆی دەقەکان بخوێنێتەوە، دەقە سەرەکییەکان نەک کتێبە وەرگێراوە ئیسلامییەکان کە زۆربەی هەرە زۆریان پینەپەڕۆ یان ماکیاجیان بۆ کراوە، خۆی بیخوێنێتەوە نەک بانگخوازەکان بۆی بخوێننەوە. خۆی بیربکاتەوە نەک ئەوان بیری بۆ بکەنەوە، خۆی بڕیار بدات نەک ئەوان بڕیاری بۆ بدەن، خۆی خۆی بدۆزێتەوە و کۆنترۆڵی خۆی بکات نەک ئەوان بیترسێنن و کۆنترۆڵی بکەن.

• ئەوە ڕاستە کە هیتلەر و سەرجەم دیکتاتۆرەکانی مێژووی مرۆڤایەتی، تێیاندا تاوانی بچووک و تێیاندا تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە، بەلای ئێمە پشتیوانیان نەبووین و ناشیکەین، چونکە ئێمە حیزب نین، یان بانگەشەی دەستکەوتی پارە و دەسەڵات و حوکمڕانیمان نەکردووە، تەنیا ئەوەیە باوەڕمان بە جیهانی میتافیزیک نییە و هیچی تر. ئێمەش وەک موسڵمانان دژی ئەو تاوانانەین و بۆچوونمان وایە: هەر کەسێک، لەهەر شوێنێکدا تاوانی ئەنجامدابێت، لە هەر کاتێکدا تاوانی ئەنجامدابێت، بە هەر ناوێکەوە تاوانی ئەنجامدابێت، بە هەر پاساوێک تاوانی ئەنجامدابێت، بە تەنیا بێت، بە ملیۆنەها کەسی لەگەڵ بێت، لەسەر زەوی یان لە بۆشایی گەردووندا تاوانی ئەنجامدابێت، کەمی کوشتبێت یان زۆری کوشتبێت، ڕێژەی تاوانەکەی کەم بێت یان زۆر، بچووک بێت یان گەورە، لە مێژووی کۆندا ڕوویدابێت یان مێژووی نوێ، بە ئەسپ و مەنجەنیق ئەنجامدرابێت یاخود بە کیمیایی و ئەتۆم. هەر هەموویان تاوانن و دەبێت تاوانباران دادگایی بکرێن و سزا بدرێن. هەر کەسیک یان هەر گروپ و وڵاتێکیش، هەر دین و ئایدۆلۆژیایەکیان هەبێت، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، هاوفکریان بێت، یان پشتیوانییان بکات، یاخود هاوکارییان بکات، یان هەمان فکری ئەوانی هەبێت، وەک ئەوان تاوانبارە و شایەنی دادگاو سزایە.

• ڕاستی و چەوتی بە ڕێژەی زۆر نییە. ئەگەر ملیار و نیوێک موسڵمان هەبن و ڕۆژبەڕۆژیش لە زیادبووندا بوون، ئەوە ناگەیەنێت کە ئیسلام ڕاست بێت. ژمارەی جگەرەی ئەوانەی جگەرە دەکێشن لە جیهاندا نزیکەی دوو ملیار کەسە و ڕۆژ بە ڕۆژیش لە زیادبووندان، ناکرێت بەهۆی ڕێژەی زۆر و زۆربوونەوە کێشانی جگەرە یان هەر دەرمانێکی بێهۆشکەر بە ڕاست و دروست بزانرێت. ڕێژەی باوەڕدارانی ئایینی مەسیحی نزیکە لە سێ ملیار باوەڕدارە و ڕۆژ بە ڕۆژیش لە زیادبووندان، بەو پێودانگەی موسڵمانان بێت کەواتە ئایینی مەسیحی لە ئیسلام ڕاسترە. (1) کۆ (1) دەکاتە (2). ئەگەر هەشت ملیار کەس بڵێت دەکاتە (4) ڕاست نییە و چەوت هەر چەوتە ئەگەر هەموو زیندەوارنی گەردوون پشتگیری بکەن.

• بە هەمیشەیی ئامادەین لەگەڵ شارەزایانی ئیسلامدا ڕاستەوخۆ وتووێژ بکەین. سەرسەختانە ئامادەی دیالۆگ و گفتوگۆین. (هل من مجيب؟) ئایا کەس هەیە وەڵام بداتەوە؟

• نوسینی ڕاوێژکار