پەیوەندی
ئایا پرسیار یان کێشەت هەیە؟

• ئایا کێشەی یاساییت هەیە؟ ئایا پرسیارێکی گرنگت هەیە؟ ئایا بەشداری لە بابەتەکانی ئەم ماڵپەڕە دەکەیت؟ دەتەوێت ببیتە ئەندام؟ دەتەوێت هاوکار و پشتیوانی خۆت دەرببڕیت؟ بۆ هەر بابەتێکی تایبەت یان یاسایی یاخود گشتی، دەتوانیت لێرەوە پەیام بنێریت.

• ئەگەر کێشەی یاسایی پەنابەریت هەیە، تکایە ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگرە و بە کورتی وەڵام بدەرەوە: (یەکەم: لە چ بەروارێکدا هاتویتەتە ئەوروپا). (دووەم: لە دوای چەند وڵات گەیشتویتەتە ئەو وڵاتەی کە ئێستا تۆ داوای مافی پەنابەریت کردووە؟). (سێیەم: کەیسەکەت چییە؟) (چوارەم: ئایا چەند جار بڕیاری رەتکردنەوەت وەرگرتووە؟) (پێنجەم: کەیسەکەت لە چ قۆناغێکدایە؟). (شەشەم: ئایا پارێزەری حکومیت هەیە یان تایبەت؟). (حەوتەم: پارێزەرەکەت چ ئامۆژگارییەکەی کردویت؟).

• ئەم ماڵپەڕە هێشتا تەواو نەکراوە و کارکردنی ماوە. تۆ دەتوانیت ئەو ئیمەیلە بەکار بهێنیت کە لە خوارەوە دانراوە (ئاگاداربە لە نوسینی ئیمەیلەکەدا هەڵە نەکەیت)

• ئەوانەی پەیام بۆ ئێمە دەنێرن و داوای یارمەتی دەکەن، دڵنیابن لەوەی کە ئێمەش دەمانەوێت هاوکارییان بکەین. ئێمە بابەتی ڕۆژانە بڵاوناکەینەوە. تکایە بیروبۆچوونی خۆتان یان بابەتی لابەلا مەنێرن، ئێوە دەتوانن بابەت و بۆچوونە جیاوازەکانتان لە سۆشیال مێدیا بڵاوبکەنەوە با خوێنەران بیانبینن.

• ئەگەر دەتەوێت وەڵام بدرێیتەوە، تکایە زانیاری دروست بنوسە لەسەر ئەو چوار خاڵەی لە خوارەوە دیاریمان کردوون. ئەگەر ئەو زانیاریانە نەخوێنینەوە، لەوانەیە وەڵامی پەیامەکە نەدرێتەوە.

• یەکەم: ناو و ساڵی لە دایک بوون

• دووەم: ژمارەی تەلەفۆن بە کۆدی وڵاتەوە، بەبێ ئەوەی بۆشایی لە نێوان ژمارەکاندا هەبێت.

• سێیەم: ناوی وڵاتەکەت بنووسە، ئەگەر ناوی شارەکەشت بنووسیت باشترە

• چوارەم: یەکێک لەمانەی خوارەوە هەڵبژێرە:

• ئایا تۆ لە دەزگایەکی حکومیدا کار دەکەیت؟ (بۆ نموونە: پۆلیس، دادگا، تادوایی)

• ئایا تۆ کارمەندی دامەزراوەیەکی یاساییت؟ (بۆ نموونە: پارێزەر، بریکار، تا دوایی)

• ئایا تۆ لە ڕێکخراوەکاندا چالاکوانیت؟ (بۆ نموونە: ڕێکخراوی مافی مرۆڤ. تا دوایی)

• ئایا تۆ هاوڵاتیت؟