بۆردی بێئایینانی جیهان
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئێران، عێراق، تورکیا، سووریا، میسر، ئوردون، ئەفگانستان

دیدگای ئێمە

• ئایین پەیوەندییەکی تایبەتیی و ڕۆحیی نێوان تاک و ئەو خالقەیە کە باوەڕیانوایە دروستی کردوون، مافی ڕەوای خۆیانە بە ئازادانە بیپەرستن و ئاکاری ئایینییان جێبەجێ بکەن، بەبێ ئەوەی بەسەریاندا سەپابێت..

• بە هەمان پێودانگ بێئایینەکانیش، وەک هەر چینوتوێژێکی دیکە ئازاد بن، ئەرک و مافیان پارێزراو بێت و بە ڕێزەوە بژین. هەر هەموومان پێکەوە توندوتیژی، بەهەر یاسا و شەریعەت و پاساوێک بێت، ڕەت بکەینەوە و وەک ڕەفتارێکی قێزەون و قبوڵنەکراو تەماشای بکەین.

• تێڕوانین و پێشبینیمان وایە: بە بەکارهێنانی باشترین بەڵگەی زانستیی بەردەست، لە ڕێگەی پەروەردە و گەیاندنەوە، کۆمەڵگەیەکی تەندروست و زانستخواز بهێنینەکایەوە تا ژیان خۆشتر و ئارامتر بێت، مافی هەموو یەکسان بێت، لەژێر سێبەری لێبوردەیی و پێکەوەژیاندا خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان بێتەدی. یاسایەکیش داوەریمان بکات بێ لایەنانە و بەیەکسانی ئەرک و مافەکانمان لەبەرچاوبگرێت.